دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتویی دوو سکاڵا دواخرا

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 15/09/2024
عێراق
+
-

بڕیاربو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێی دو سكاڵا بكات کە یەكێك لە سكاڵاكان تایبەت بو بە زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناحیەی داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک، بەڵام بەهۆی پشوەوە دانیشتنەکە بۆ سبەی دواخرا.

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێی دو سكاڵای دەکرد کە هەردو سكاڵاكەش لە 21ی مانگی تەمموزی ڕابردەوە دواخرابون و کە یەکەمیان لەبارەی نادەستوری بونی بڕیارێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش لە ساڵی 1977 دەكرێت بۆ یەكخستنەوەی زەوییەكانی دەوڵەت و تۆماركردنی بەناوی وەزارەتی دارایی و كشتوكاڵ.

دوەم سكاڵا كە بڕیاربو ئەمڕۆ تاتوێی بكات، داوای بڕیاردان لە نادەستوری بونی بڕیارێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی بەعس دەكرێت بۆ داگیركردنی هەندێك لە زەوییە كشتوكاڵیەكانی ناحیەی داقوقی سەر بە کەرکوک، بەڵام دانیشتنەکەی ئەمرۆ بەهۆی پشوەوە ئەنجام نەدرا. 

بریارە ئەو دو سکاڵایە لەگەڵ چوار سکاڵای دیکە سبەی دو شەممە لەلایەن دادگاکەوە تاوتوی بکریت کە دو لە سکاڵاکان لەسەر بەرپرسانی حکومەتی و پەرلەمانی هەریمی وکردستان تۆمار کراوە.

152 جار خوێندراوەتەوە