ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى
عێراق کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانیش پێنج بڕگە کە هەندێکیان هەستیارن
تاوتوێ دەکرێن.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە، کە کاتژمێر
1:00 بەڕێوە دەچێت و شەش بڕگە لەخۆ دەگرێت.
لە تەوەری یەکەمدا دەنگدان
لەسەر پڕۆژەیاسای دوبارە گەڕانەوەی ئەو زەوییانەی بەهۆی بڕیارەکانی بەعس لە
خاوەنەکاییان وەرگیراونەتەوە، لەگەڵ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە کرێدانی زەوی
کشوکاڵی.
هەروەها پێشکەشکردنی راپۆرتێك
و گفتوگۆکردن لەبارەی خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای باری کەسی
و پڕۆژەیاسای هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی.
هەر لەدانیشتنەکەدا هەر
یەک لە پڕۆژە یاساکانی پاراستنی خاوەندارێتی هزری و پڕۆژە یاسای فڕۆکەوانی
مەدەنی، خوێندنەوەى یەکەمیان بۆ دەرکرێت.
212 جار خوێندراوەتەوە