لەچوارچێوەی ئەو گفتوگۆ بەردەوامانەی بۆ مانەوە یان كۆتایی هێنان بەئەركەكانی هێزەكانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لە عێراقدا دەكرێت، راوێژکاری سەرۆک
وەزیرانی عێراق، جەخت دەكاتەوە؛ پاساو بۆ مانەوەی ئەو هێزانە لە عێراقدا نەاوەنەوە
كە تا ئێستا گۆڕانکاری لە خشتەی کۆتاییهێنان بە ئەرکەكانیان نەكراوە.
هەواڵ: (KNNC)
حسێن عەلاوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كەناڵی
عەرەبییەی راگەیاندوە: بەراورد بە چەند ساڵێك پێشتر، هێزە عێراقییەكان بەروپێشونی
باشیان بەخۆیانەوە بینییەوە دەتوانن پارێزگاری لەخاك و هاوڵاتیان بكەن، بۆیە ئێستا هیچ پاساوێك بۆ مانەوەی هێزەكانی
هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش
نەماوەتەوە.
وتوشیەتی: ئەوەی كە پێویست بكات لەعێراقدا بمێنێتەوە،
ئەو راوێژكارانەی هێزەكانی هاوپەیمانان كە بۆ بەئامانج گرتنی بنكە و پێگەی
تیرۆریسان سوپا و هێزە چەكدارەكانی وڵات سودیان لێوەردەگرن.
لە دو رۆژی رابردودا، وەزارەتی بەرگری عێراق
راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیادا ئەوخرابویەڕو؛ لەگەڵ ئەمەریكا رێككەوتن بۆ كشانەوەی هێزەكانیان كراوە، بەڵام
دواتر ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە گۆراوە بۆ هاوبەشییەكی ئەمنی بەردەوام.
پێشتر، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە؛ بۆ كشانەوەی
تەواوی هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا لە عێراق، بەرپرسانی هەردو
وڵات رێككەتنی كشانەوەیان تا ساڵی (2026) واژۆكردوە، بەڵام كۆشكی سپی رەتی كردەوە
كاتی كشانەوەی هێزەكانیان لە رێككەوتنەكەدا دیاریكردبێت.
لای خۆششیەوە لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریكا
ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ دو ساڵ بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە
عێراق كەمە، بۆیە پێویستە ساڵێكی دیكەی بۆ زیادبكرێت ئەو كاتە دەتوانرێت تەواوی
هێزەكان لەو وڵاتە بكشێنەوە، بەڵام بەغداد داواكارییەكی ئەو بەرپرسە ئەمەریكییەی
رەتكردەوە.
وەك بەشێك لە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دوای
شكستپێهێنانی داعش لە عێراق، نزیکەی دو هەزار و (500) سەربازی ئەمەریکی لە عێراق
ماونەتەوە كە ئەركی سەرەكییان مەشق پێكردنی هێزە عێراقییەكان و پێشكەش كردنی راوێژکار
سەربازییە.
هاوكات، بەرپرسێکى ئەمەریکیی کە رەتی كردوەتەوە ناوى ئاشکرا
بکرێت، بە پێگەى كەناڵی عەرەبیەى رایگەیاندوە؛ بەهۆی كۆتایی نەهاتنی مەترسییەكانی
داعش لە عێراق، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا
لە ئەو وڵاتە دەمێننەوە تا ئەو كاتەی پێویست بكات.
120 جار خوێندراوەتەوە