سەرۆکی رەوتی حیکمە،
داوا دەكات؛ یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بكەن بەدەرفەت بۆ دیاریكردنی
كاندیدێك بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێككەوتنی لەسەر بكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
لە میانەی
بەشداریكردنی ئاهەنگی مەولود عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە
رایگەیاند: بۆ كۆتایی هاتن بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق، هێز و لایەنە سیاسییەكان كە رۆژی لە دایكبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)
بكەن بە دەرفەتێك بۆ رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی كاندیدێك.
وتیشی: سەرجەم لایەنە
سیاسییەكانی عێراق بەرپرسیارێتی گەورەیان لەسەر شانە و دەبێت راستگۆبن لەگەڵ
هاوڵاتیانی نیشتیمانەكەیان بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر پەیام و بەها بەرزەكانی پێغەمبەر
(د.خ) بڕۆن.
سەرۆکی رەوتی حیکمە
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، بۆ بنیادنانی دەوڵەتێكی سەقامگیر، پێویستە هەمو پێکهاتەکانی
عێراق هۆشیاربن کە نوێنەرایەتیان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا هەیە، ئەوەش توانای روبەڕوبونەوەی
ئاستەنگەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی گەل بەهێزتر دەكات.
180 جار خوێندراوەتەوە