پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت: لە پرۆسەی بە بانکیکردن و سیستمی دیجیتاڵی بۆ مامەڵە ئابورییەکان پێشکەوتنی باش بەدەست هاتون و هاوڵاتییەکی زۆر ئێستا بوەتە خاوەن کارتی بانکی.
ئابوری:KNNC
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگای بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگەیاند:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق دره‌نگ ده‌ستی كرد به جێبه‌جیكردنی سیسته‌می دیجیتاڵی له
مامه‌ڵه ئابورییه‌كاندا، به‌ڵام پێشكه‌وتنی باش به‌دیهاتوه و ئێستا بۆ به‌ڕێكردنی
مامه‌ڵه‌كا‌نیان، ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی كارتی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن.
وتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی
سیسته‌می دیجیتاڵی و هه‌وڵه‌كان به‌ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌دان كه سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی
به‌رفراوانتر بكرێت، به‌ڵام سنوردارده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت چاودێری بكرێت.
پارێزگای بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد،
پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی كارئاسانی زۆر بۆ مامه‌ڵه ئابورییه‌كان ده‌كات، بانكی ناوه‌ندی
سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی بانكی دیجیتاڵی ده‌كات، بۆیه له‌داهاتودا بانكی دیجیتاڵی زیاتر داده‌مه‌زرێنرێت.
133 جار خوێندراوەتەوە