نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:12 - 07/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.


ئابوری:(KNNC)


ئەمڕۆ دووشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (77) دۆلار و (69)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 81 سەنت دابەزیوە .



جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (73) دۆلار و (13) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 25 سەنت دابەزیوە.

447 جار خوێندراوەتەوە