ئۆتۆمبێلێکی مێرسیدس خۆی ریکۆردی خۆی دەشکێنێت

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 07/10/2024
زانستی
+
-

 

کۆمپانیای AMG کە لقێکی ئۆتۆمبێلی وەرزشی مێرسیدس بێنزە، بە ئۆتۆمبێلە سوپەرەکەی بەناوی "یەک" ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە نوربورگرینگ تۆمارکرد.

 

زانستی؛KNNC

 

ئۆتۆمبێلی سوپەری AMG یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی مێرسیدس و بە شێوازێکی زانستی تۆکمە بەرهەمهێنراوە و توانای ئۆتۆمبێلەکە 1063 ئەسپیە و جۆری ئۆتۆمبێلەکە بۆ پێشبڕکێ بەکاردەهێنرێت.

 

ئۆتۆمبێلەکە لە نوربورگرینگ تاقیکراوەتەوە کە کۆمەڵگەیەکی وەرزشییە لە ئەڵمانیا یەکێکە لە کۆنترین شوێنەکانی پێشبڕکێ لە جیهاندا، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەو کۆمەڵگەیەدا قورسە و نازناوی "جەهەنەمی سەوز"ی لێنراوە.

 

کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل ئەم گۆڕەپانە بەکاردەهێنن بۆ تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان و تۆمارێکی باشیش لەو کارەدا هەڵگری شکۆیەکی زۆرە بۆ ناوی کۆمپانیاکان ئۆتۆمبێلی سوپەری AMG بە 6 خولەک و 29 چرکە و 9 سەدی چرکە ڕێڕەوی 21 کیلۆمەتری نوربورگرینگی گرتەوە، بەمەش کۆمپانیای AMG خێراترین ئۆتۆمبێلە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرهەم هێنراوە لە گۆرەپانی پیشبڕکێکەدا.

 

ئۆتۆمبێلی مێرسیدس-AMG One جۆری بزوێنەرەکەی V6 تۆربۆچارجە، بزوێنەری IC لەگەڵ دوو ماتۆڕی کارەبایی جووت کراوە و توانای ئۆتۆمبێلەکە 1063 ئەسپیە.

 

مێرسیدس ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆتۆمبێلی AMG One لە 2.9 چرکەدا 62 میل لە کاتژمێرێکدا و 124 میل لە کاتژمێرێکدا لە 7 چرکەدا ئەنجام دەدات و خێراییەکەی 219 میلە لە کاتژمێرێکدا.

 

 ئەمە لەکاتێکدایە ریکۆردی پێشوتریش هی هەمان ئۆتۆمبێل بووە کە دو ساڵ لەمەوبەر تۆمارکراوە و ماوەکەی نزیکەی شەش چرکە درێژتر بوە.

 

ئەندازیارانی کۆمپانیای AMG لە بارەی شکاندی ڕیکۆردەکەی خۆیانەوە دەڵێن؛ ئۆتۆمبێلەکەیان نەگۆڕیوە و تەنها بارودۆخی شوێنەکە گونجاوتر بوە بۆ تۆمارکردنی ئەو ڕیکۆردە نوێیە.

152 جار خوێندراوەتەوە