بە مەرجی خستنەسەری قازانجی لە ٪96، ئێران بڕیاریدا بە ئاسایکردنەوەی هاوردەکردن و کارکردنی جۆرە جیاوازەکانی مۆبایلی ئایفۆن لە وڵاتەکەیدا
زانستی؛ KNNC
دوای بڕیاردانی ئاسایکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایلی ئایفۆن لە ئێران، هاوڵاتییانی وڵاتەکە نیگەرانن و بەرزی نرخەکەی کاردانەوەی لێکەوتەوە.
"پارەی دو مۆبایل بدە و یەک مۆبایل وەرگرە"، ئەمە ئەو رستەیە کە ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ئێران بڵاوبوەتەوە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بەکارهێنانی مۆبایلی ئایفۆنیان لە وڵاتەکەدا ئاسیی کردەوە.
ئێران بڕیاریدا بە ڕێگەدان بە هاوردەکردنی مۆبایلی ئایفۆن بۆ وڵاتەکەی و ئاسایکردنەوەی کارکردنی ئەو جۆرە مۆبایلە لە وڵاتەکەدا، ئەویش دوای ئەوەی ڕێژەی قازانجی بازرگانی 96 ٪ی خستوەتە سەر مۆبایلەکە، بەمەش هاوڵاتییانی وڵاتەکە دەبێت دو ئەوەندەی نرخەکەی بدەن، تا بتوانن مۆبایلی ئایفۆن بەکار بهێنن.
سەتار هاشمی وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری ئەمڕۆ بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، کێشەی تۆمارکردنی مۆبایلەکانی ئایفۆن چارەسەر کراوە و لەمەودوا بەکارهێنانیان ئاساییە.
73 جار خوێندراوەتەوە