مریەم ڕەزایی، کە خانمێکی بەڕەچەڵەک ئێرانییە و خوێندکاری دکتۆرایە، لەگەڵ هاوکارەکەی پڕۆفیسۆر سیۆخۆن چۆی، ڕووەکێکی دەستکردیان بەرهەمهێناوە، کە دەتوانێت هەوای ناوماڵ بە ڕێژەی 90% پاک بکاتەوە و لە هەمان کاتدا کارەباش بەرهەم بهێنێت.
زانستی:KNNC
پێگەی یۆریۆ نیوس بڵاویکردوەتەوە توێژەرانی زانکۆی بینگهامتۆن لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا کار لەسەر یەکێک لە توێژینەوەکانیان دەکەن لە بواری دروستکردنی "پاتری بایۆلۆجی لەو بەکتریانەی دەتوانن بەرهەمهێنەری کارەبابن" .
لە توێژینوەکەیاندا توانیویانە ڕوەکێکی دەستکرد بەرهەمبهێنن کە بە سود وەرگرتن لە تیشکی ڕوناکی ئۆکسجین بەرهەمدەهێنێت و دەتوانێت لە 90%ی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی ناو ماڵ پاک بکاتەوە.
"بەیەکەم ڕوەکی دەستکردی جیهان دادەنرێت"
ڕوەکەکە بە یەکەم ڕوەکی دەستکردی جیهان دادەنرێت لە ڕێگەی ڕووناکییەوە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن و لە هەمانکاتدا کارەباش بەرهەم بهێنێت.
ئەم جۆرانەی ڕوەکی دەستکرد دەتوانن کاروکاردانەوەیان هەبێت و هاوشێوەی فۆتۆسێنتێزی سروشتی ڕوناکیی بەکاربهێنن بۆ هەڵمژین و چالاکبون، بە تایبەتی گۆڕینی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بۆ ئۆکسجین، بەبەکارهێنانی بەکتریا سیانییەکان.
توێژەرانی توێژینەوەکە باس لەوەدەکەن، کاری بنەڕەتی ڕوەکەکە پاکردنەوەی هەوایە، بەڵام لەتوانایدایە وەک تەکنەلۆژیایەکی بەرهەمهێنان لانیکەم یەک میلیوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت و لە داهاتودا دەتوانرێت زیاتر بەرەوپێش ببرێت و مۆبایلی پێ بارگاوی بکرێتەوە .
157 جار خوێندراوەتەوە