توێژینەوەیەکی زانستی پەیوەندی نێوان خواردنی هێلکە و باشترکردنی یادەوەری لە خانماندا ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 24/10/2024
زانستی
+
-

پزیشکانی زانکۆی کالیفۆرنیا گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە خواردنی هێلکە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئەرکی مەعریفی لای خانمان و بەهێزبونی مێشکیان و  بەدروبونیان لە نەخۆشی بیرچونەوە

زانستی:KNNC

بەهۆی ئەوەی توشبوان بە زەهایمەر و نەخۆشیەکانی تر کە کاریگەرییان لەسەر بیرەوەری هەیە بەردەوام لە بەرزبونەوەدان، زانایانی ئەمریکی بۆ دەیان ساڵە توێژینەوەی ورد دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانەی کە توشی نەخۆشییە مەعریفیەکان دەبن.

 

توانای مەعریفی مرۆڤ بە درێژایی تەمەن کەم دەبێتەوە، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستوە کە چارەسەرێکی سادەی وەک خواردنی هێلکە دەتوانێت یارمەتی خانمان بدات بۆ بەهێزبونی مێشکیان و  لە  پیریشدا  هاوکارە بۆ ئەوەی یادەوەرییەکانیان بە بەهێزی بمێنێتەوە.

 

لەم توێژینەوەیەدا کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و  لە گۆڤاری زانستی Nutrients بڵاوکراوەتەوە؛ 500 ژن و 300 پیاو بەشداریان تێدا کردوە و ڕاهێنانە دەرونییەکانی وەک بیرهێنانەوەی یادەوەرییەکان و کاتەکانی تەرکیزکردن و توانای زمانیان ئەنجامداوە.

 

کاریگەری خواردنی هێلکە لەسەر ژنان زیاتر بوە و ئەنجامی توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ژنانەی هەفتانە زیاتر لە پێنج هێلکە دەخۆن، لە ڕاهێنانە دەوونییەکاندا ئەنجامێکی باشتریان نیشانداوە، دەریشکەوتوە تا خواردنی هێلکەکان زیاتر بوبێت بە پێچەوانەوە دابەزینی مەعریفییان کەمتر بوە.

 

یەکێک لە پێکهاتەکانی ناو هێلکە پێی دەوترێت کۆلین کە پێکهاتەیەکی خۆراکی گرنگە بۆ کارکردنی تەندروستانەی مێشک و بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداربوە لە خاوکردنەوەی پرۆسەی دابەزینی توانای مەعریفی لە بەشداربواندا.






197 جار خوێندراوەتەوە