لە
ئەنجامی پەرەپێدانی مانگە دەستكردەكان، زانایانی ژاپۆنی توانییان یەکەمین مانگی دەستکردی
لە دار دروستكراو رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكەن.
هەواڵ:
(KNNC)
زانا
ژاپۆنییەكان توانیان یەكەم مانگی دەستكردی لە دار دروستكراو بەناوی (لینگۆسات) كە
قەبارەكەی هێندەی گوێز هندییەكە بەموشەکێکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە خاوەنەکەی ئیلۆن
ماسکی بازرگانە، رۆژی سێشەمممە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكەن.
مانگی
دەستکردی لەدار دروستكراوەكە، لەلایەن زانایانی زانکۆی کیۆتۆ و پسپۆڕانی کۆمپانیای
سومیتۆمۆ فۆڕێستری ژاپۆنی بەرهەمهێنراوە و ئەركە سەرەكییەكانی لە گەڕان بەدوای
مانگ و مەریخدا، هەروەها دامەزراندنی ژیانی مرۆڤ لەسەر هەسارەکانی دیکە پێكهاتوە،
بڕیاریش وایە دوای كۆتایی هاتنی ئەركەكەی لە خولگەیەکدا کە نزیکەی (400) کیلۆمەتر
لە زەویەوە دورە، بخرێتە خوارەوە.
لەوبارەیەشەوە،
تاکاو دۆا، کەشتیوانی ئاسمانی لە زانکۆی کیۆتۆ و لێكۆڵەر لە بواری چالاكییەكانی
مرۆڤ لە بۆشایی ئاسمان ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، دار مادەیەکە مرۆڤ دەتوانێت خۆی بەرهەمی
بهێنێت و ماوەی بەكارهێنانی درێژە و دەتوانرێت بۆ هەمشەیی لە بۆشایی ئاسماندا
بمێنێتەوە.
ئەو
تیمەی مانگە دەستكردەكان دروستكردوە، کاریان لەسەر پەرەپێدانی مانگە دەستکردەكە كردوە
كەلەگەڵ مەرج و ستانداردەکانی ناسادا بگونجێت، ئەمەش لەپێناوی پلانێکی فراوانتری (50)
ساڵە بۆ چاندنی نەمام و دروستکردنی خانو و ماڵ لەسەر روی مانگ و مەریخ، بەئامانجی
سەلماندنی بیرۆكەی دار مادەیەکی گونجاوە بۆ بەکارهێنان لە بۆشای ئاسماندا.
107 جار خوێندراوەتەوە