نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و
تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان نزمبوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە له
بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (79) دۆلار و (4) سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 18 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى
برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (75) دۆلار و (56) سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 17 سەنت دابەزیوە.
195 جار خوێندراوەتەوە