لەسەر بانگێشتێکی تایبەت مێسی بەشداری لە مۆندیالی یانەکانی 2025 دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 20/10/2024
وەرزش
+
-

بەكارتی بانگهێشتكردن مێسی و ئینتەرمیامی بەشداری لە مۆندیالی یانەكانی ساڵی داهاتو دەكەن.

وەرزش:KNNC

جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفا بەشداریكردنی ئینتەرمیامی وەكو باشترین یانەی خولی ئەمریكا لە مۆندیالی یانەكانی 2025 ڕاگەیاند.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە ئینتەرمیامی وەكو باشترین یانەی خولی ئەمریكا بە بانگهێشتنامەی تایبەتی سەرۆكی فیفا لە مۆندیالەكەدا ئامادە دەبێت.

ئێستاش ژمارەی یانەكانی مۆندیالی یانەكانی 2025 گەیشتۆتە 31 یانەو تەنیا بلیتێكیش ماوە كە بۆ پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆریس دابین كراوە.

ئینفانتینۆ دەیەوێت بەم هەنگاوەی گرنگی زیاتر بە مۆندیالی یانەكان ببەخشێت و ناوی مێسی لەپێناوی بانگەشەكردن بۆ پاڵەوانێتیەكە بەكاربهێنێت.

جامی جیهانی یانەكان بڕیارە لە نێوان 15ی 6 بۆ 13ی مانگی 7 لە یاریگا جیاجیاكانی ئەمریكا بەرێوەبچێت.

62 جار خوێندراوەتەوە