ئاسایشی سلێمانی: هەركەسێك تەقە بكات سزای توند دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
06:50 - 20/10/2024
کوردستان
+
-

ئاسایشی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی سەر جەم شار و شارۆچكەكان دەكات؛ دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بەشێوەیەكی شارستانی گوزارشت لە خۆشییەكانیان بكەن و تەقەنەكەن، بەپێچەوانەوە سزای توندی سەرپێچیكاران دەدرێت.


هەواڵ: (KNNC)


دەزگا ئاسایشی هەرێم- سلێمانی رایدەگەیەنێت: دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان و ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و کەرنەڤاڵی لایەنە سیاسییەکان، بەشێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەکانیان بکەن و نەبنە هۆی دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەکان و دوربکەونەوە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک و و تەقەکردن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێچەوانەوە توندترین سزای یاسایی سەرپێچیکاران دەدرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ یەكشەممە، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچو كە تیایدا هەزار و (119) كاندید و لیست و قەوارە كێبڕكێی بەەستهێنانی (100) كوردسی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان دەكەن.

141 جار خوێندراوەتەوە