مقاوەمەى ئیسلامى جارێکى دیکە هێرشى بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 23/10/2024
عێراق
+
-

سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند کە دوو فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ناوچەى ئیلاتیان بەئامانجگرتوە و مقاوەمەى ئیسلامیش ئەنجامدانى هێرشەکەى لەئەستۆگرت.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

سوپاى ئیسرائیل بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ دوو فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کە لە رۆژهەڵاتەوە ئاڕاستەیان کراوە ئیسرائیلیان بەئامانجگرتوە لە ناوچەى ئیلات.

 

 

لەبارەى ئەم هێرشەوە، هەر بەیانى ئەمڕۆ مقاوەمەى ئیسلامى رایگەیاند کە ئامانجێگى گرنگیان لە ئیلات بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بەئامانجگرتوە و جەختیشی لە بەردەوامیی هێرشەکانیان کردەوە.

 

ئەم هێرشەى مقاوەمەى ئیسلامى بۆسەر ئیسرائیل لەکاتێکدایە هەر لەگەڵ سەرهەڵدانى شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەى حەمماسەوە، مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق هێرشەکانى بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکردوە و بەردەوامیش جەخت لە بەردەوامییان دەکاتەوە وەک پاڵپشتییەک لە گەلى فەلەستین و لوبنان.

281 جار خوێندراوەتەوە