وەزیری ناوخۆی تورکیا: هێرش كرایە سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 23/10/2024
جیهان
+
-

وەزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت: لەهێرشێكی چەكداری بۆسەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی، كوژراو بریندار تۆماركراوە و میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردوەتەوە كە چەكدارەكان دەستیان بەسەر بینای كۆمپانیای (TAI)ـی دروستکردنی فرۆکەی بێ فرۆکەواندا گرتوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: هێرشێكی چەكداری کرایە سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی تورکیا، كە لە هێرشەکەدا کوژراو و بریندار هەیە.

 

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە؛ یەکێک لە و چەكدارانەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە خۆی تەقاندوەتەوە و ئەوانەی دیکە پێکدادانی چەکداری ئەنجامدەدەن.

 

میدیاكانی ئەو وڵاتە رونیانكردوەتەوە، هێرشەكەی ئەمڕۆ چوارشەممەی سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی توركیا، سێ گیان لە دەستدان و رینداربونی پێنج كەسی دیكەی لێكەوتەوەتەوە لەگەڵ كوژرانی دو ئەندامی چەكدارە هێرش بەرەكان.

 

ئەوەشیان خستوەتەڕو، چەكدارەكان دەستیان بەسەر بینای كۆمپانیای (TAI)ـی دروستکردنی فرۆکەی بێ فرۆکەواندا گرتوە، كە ژمارەیەك كارمەند كاری تێدا دەكەن و سەرجەمیان بەدیل گیراون.

 

وەزیری ناوخۆی توركیا، هێرشەكەی سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی، سی كوژرا و بریندار بونی (14) كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

1215 جار خوێندراوەتەوە