دوو کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکیا، بەهۆی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەر
تاران، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ چەند شارێکی ئێران راگرت.
هەواڵ:KNNC
هەردو کۆمپانیای (THY) و (Pegasus) بەھۆی ئەگەری ھێرشی ئیسرائیلەوە
بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەکان تا مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو بۆ تاران، شیراز
و ئەسفەھان راگرت.
ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە ھەژمارێک
لە تێلیگرام بە ناوی "Middle east spectator" بڵاوی کردبوەوە، چەند بەلگەنامەیەکی لە سەرچاوەیەکی دەزگای
ھەوڵگریی ئەمریکاوە دەستکەوتوە کە باس لە ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە
سەر ئێران دەکەن.
ھاوکات میدیاکانی ئیسرائیل
بڵاویان کردوەتەوە کە لەئێستادا، سوپای وڵاتەکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا
ئامادەکاریی دەکات، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو ھێرشە بداتەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا،
بە موشەک لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرایە سەر تەل ئەبیب.
70 جار خوێندراوەتەوە