تەندروستی لوبنان: مانگی رابردو سوپای ئیسرائیل هەزار و 500 كەسی كوشتوە

KNN : Kurdish News Network
06:25 - 22/10/2024
جیهان
+
-

مانگێكە هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵا بەردەوامە و بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش بێجگە لە بریندار بونی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و (500) كەس گیانیان لە دەستداوە.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند: لەئەنجامی هەڵمەتە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر دانیشتوان لە باشور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی و باشوری گەڕەکی بەیروت تا ئێستا هەزار و (552) كەس گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ برینداربونی ژمارەیەكی دیكە.


رونیكردوەتەوە؛ ژمارەی گیان لەدەستدانەكانی هێرشەكەی دوێنی سوپای ئیسرائیل (60) كەسی تێپەڕاند كە یەكێك لە ئامانجەكانی گەڕەكێكی نزیك نەخۆشخانەی رەفیق حەریری بوە، كە تیایدا (18) گیان لەدەستدان تۆمار كراوە كە چوار لە قوربانییەكان منداڵن.


بۆ بەئامانج گرتن و لەناوبردنی ژمارەیەك سەركردەی حزبوڵای لوبنانی كە لەنێویاندا حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی و جێگر و سەركردە سەربازییەكانی ئەو حزبە، لە (23ـی ئەیلولی 2024)ـوە سوپای ئسیرائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر  سەر لوبنان چڕکردوەتەوە.

20 جار خوێندراوەتەوە