ئێران هۆشداریدەدات... هەر هێرشێکى ئیسرائیل وەڵامى چاوەڕواننەکراوى دەبێت

KNN : Kurdish News Network
11:39 - 21/10/2024
جیهان
+
-

سەرچاوەیەکى سەربازیی ئێرانى هۆشداریدەدات لەوەى هەر هێرشێکى ئیسرائیل بۆسەر ئامانجە سەربازییەکانى وڵاتەکەى، وەڵامیان لەسەرو چاوەڕوانییەکانەوە دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێران لەزارى سەرچاوەیەکى سەربازیی وڵاتەکەوە بڵاویکردوەتەوە؛ ئەگەر ئیسرائیل هێرشبکاتەسەر ئامانجە سەربازییەکانى وڵاتەکە، ئەوا وەڵامەکەیان لە سەرو هەمو چاوەڕوانییەکانەوە دەبێت.

 

هەروەک ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە لەبەرامبەر هەر هێرشێکى ئیسرائیل بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانى وڵاتەکەیان بێدەنگ نابن و ئەگەریش هەیە چاو بە سیاسەتە ئەتۆمییەکانى وڵاتەکەیان بخشێننەوە.

 

ئەو سەرچاوە سەربازییەى ئێران کە نەیویستوە ناوى ئاشکرا بکرێت ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە ئێران نە درێغى دەکات نەپەلە، ئەگەر بڕیارى سەپاندنى هەر سزایەکیدا پەشیمان نابێتەوە بەجۆرێک هەر سزایەک سوپرایزى زیاترى لەگەڵ بێت.

452 جار خوێندراوەتەوە