ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری ئێران دواجار پڕۆژەیاسای
پشتیوانی باڵاپۆشی و پاکیزەیی پەسەند کرد و بۆ جێبەجێکردن ڕەوانەی حکومەتی کرد.
هەواڵ:KNNC
بە گوێرەی ئاژانسی فەرمی ئێران ئەنجومەنی پاراستنی
دەستور پڕۆژەیاسای پشتیوانی باڵاپۆشی و پاکیزەیی پەسەند کرد، بە
گوێرەی یاساکەرێگریی لە ژنان دەکرێت لە شوێنە گشتییەکان جلوبەرگی نەشیاو لەبەرکەن
و بەپێچەوانەوە بە پێبژاردن یا خود زیندانیکردن سزا دەدرێن.
پەسەندکردنى ئەم پرۆژەیاسایە کاردانەوەى توندى چالاکانى مەدەنى و مافى
ژنانى لێکەوتوەتەوە و دەڵێن: ئەم یاسایە لەلایەن ئەندامانی
توندرەوەی پەرلەمان پەسەند کراوە، دژی مافی مرۆڤ و ئازادی تاکە.
لای خۆشییەوە مەسعود پزشکیان سەرۆککۆمارى
ئێران لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ناڕەزایەتی خۆی بۆ ئەو یاسایە دەربری و
بە جۆرێک بە دەستوەردان لە ژیانی هاوڵاتییان پێناسەی کرد.
116 جار خوێندراوەتەوە