فەتحوڵڵا گولەن، سەرۆکی بزوتنەوەی خزمەتی توركیا،
کە ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتى ئەمەریکا دەژیا، بەنەخۆشى دڵ لە تەمەنی 83 ساڵیدا
کۆچی دوایی کرد.
هەواڵ:KNNC
ئیبوسلێمە گولەن، کوڕەزای فەتحوڵڵا گولەن لە پۆستێک
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا هەواڵی کۆچی دوایی فەتحوڵڵا گولەن-ى پشتڕاست
کردەوە و هاوکات ماڵپەری هێرکولی نزیک لە گولەنیش هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.
گولەن وەک سەرۆکى بزوتنەوەی خزمەت لە ساڵی 1999ەوە
لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا دەژیا و 7 جار و لە 27 تۆمەتدا لە لایەن
تورکیا داوای رادەستکردنەوە کراوە.
114 جار خوێندراوەتەوە