دۆناڵد ترەمپ: منیش وەکو عەرەبەکان دژی گۆڕانکاری رەگەزیم

KNN : Kurdish News Network
02:14 - 21/10/2024
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وەک عەرەبەکان دژی گۆڕانکاری رەگەزییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆناڵد ترەمپ کانیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، پشتیوانییەکی زۆری هەیە لەلایەن ئەو عەرەب-ـانەی لە ئەمریکا نیشتەجێن، ئەوەش ئاماژەیە بۆئەوەی لەگەڵ عەرەبەکان لەزۆر بابەتدا هاوڕا، وەک رەکردنەوەی گۆڕینی رەگەز.

 

وتیشی: دژی گۆڕینی رەگەزن بەپێچەوانەی ئەوەی چەپە توندرەوەکان هاوڕان لەگەڵ ئەو پرۆسەیە و بەبێ رەزامەندی خێزانەکانیان ئەنجامی دەدەن.

 

ترەمپ پێشتر سەردانی ئۆفیسی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی کرد لە شاری هامترامک، هەروەها ستایشی عامر غالب-ـی کرد وەک یەکەم سەرۆک شارەوانی موسڵمانی شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگان، ئەوەش بە هەوڵێک دەبینێت بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی لەلایەن ئەو عەرەب-ـانەی لە ویلایەتی میشیگان نیشتەجێن و بێزان لە سیاسەتی دیموکراتەکان، بەهۆی پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لە شەڕی دژ بە غەززە.

 

بەپێی راپرسییەک کە لە نێوان دەنگدەرانی عەرەب لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان دەنگەکانی دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس-ـی رکابەری نییە.

 

میشیگان یەکێکە لەو سێ ویلایەتەی کە رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە لە دیاریکردنی کاندیدی براوە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

74 جار خوێندراوەتەوە