ئێران هۆشداری دەداتە ئەمەریکا و
دەڵێت: واشنتۆن بەرپرسیارە لە دەرئەنجامی هێرشی تۆڵە سەندنەوەی ئیسرائیل
بۆ سەر ئێران، ئەمەش دوای ئەوە هات جۆ بایدن رایگەیاند، ئاگاداری چۆنێتی
و کاتی هێرشەکەی ئیسرائیلە بۆ سەر وڵاتەکە.
هەواڵ:KNNC
ئەمیر سەعید ئێرەوانی،
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان، لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی ئاسایش؛ لێدوانەکانی
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکای شەرمەزار کرد.
ئیرەوانی وتیشی: ئەو جۆرە
لێدوانانە دەبێتە هۆی نائارامکردنی ناوچەکە.
کاردانەوەی ئێران دوای
ئەوە هات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری
هێرشی ئیسرائیل بۆ ئێران رایگەیاند، واشنتۆن ئاگاداری شێواز و کاتی وڵامدانەوەی ئیسرائیلە
بۆ سەر ئێران.
35 جار خوێندراوەتەوە