وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:21 - 21/10/2024
جیهان
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەستی غەززە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنتۆنی بلنکین وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بڕیاریشە لە سەردانەکەیدا بچێتە وڵاتی ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەردانەکەی بلینکین هەوڵێکی نوێیە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، بەتایبەت لەدوای کوژرانی یەحیا سنوار سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس.

 

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە، چاوەڕواندەکرێت گەشتەکەی ئەنتۆنی بلینکین تا رۆژی هەینی بەردەوام بێتو لەو ماوەیەدا، تاوتوێی دۆسیەی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس بکات.

109 جار خوێندراوەتەوە