بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست تا کاتێکی نادیار راگیرا

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 23/10/2024
کوردستان
+
-

پرۆسەی ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست تا کاتێکی نادیار راگیراوە و بەوەش گرفت بۆ ناردنی موچەکانیان لە بەغدادەوە دروست دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، دەبو دوێنێ مامۆستایانی وانەبێژ کە کراون بە گرێبەست، یەکەمین موچەیان وەک مامۆستای گرێبەست وەربگرتایە، بەڵام بەهۆی تەواو نەکردنی مامەڵەکانیان بەشێکی زۆریان موچەیان پێنەدراوە.

 

وتیشی: بەغداد بۆ دڵنیابونەوە لە راستی و دروستی ناوی راستەقینەوە و پاکی لیستی موچە، داوای بایۆمەتری و یوپی ئێن-ی ئەو مامۆستایانە دەکات کە کراون بە گرێبەست.

 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن، ئەنجامدانی بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست راگیراوە تا ئەو کاتەی بایۆمەتری و یوپی ئێنی خانەنشینان کۆتایی دێت هیچ مامۆستایەکی گرێبەست بایۆمەتری بۆ ئەنجام نادرێت، ئەوەش گرفتی ناردنی تەمویلەکانیان لە بەغدادەوە بۆ دروست دەکات.

 

پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیان 37 هەزار مامۆستا بو کۆی گشتی ئەو پارەیان بۆ تەرخاندەکرا 14 ملیار دیناربو، بەڵام  لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیاری بە گرێبەستبونیان درا و تەمویلەکانیان زیادی کرد بۆ 18 ملیار دینار، هەتا ئەو کاتەی بایۆمەتری و یوپی ئێنەکانیان تەواو دەبێت، بەغداد ئەو برە پارە زیادەیە خەرج ناکات کە بۆ موچەی مامۆستایانی گرێبەست پێویستە.

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق

1482 جار خوێندراوەتەوە