هاوسەرۆکی دەمپارتی: گۆشەگیری سەر ئۆجەلان لابەرن با دەرکەوێتەوە و قسە بکات

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 23/10/2024
کوردستان
+
-

هاوسەرۆکی گشتی دەمپارتی لە وەڵامێکدا بۆ قسەکانی سەرۆکی مەهەپە دەربارەی پێشنیاری هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان رایگەیاند، گۆشەگیری لەسەری لابەرن، با ئۆجەلان دەرکەوێت و قسەبکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

توڵای هاتیمئۆغڵولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەمپارتی لە کۆبونەوەی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی تورکیا وەڵامی قسەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە-ـی دایەوە و رایگەیاند، بهێڵن گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان لاچێت و دەرکەوێتەوە و قسەبکات، هەموان ببینین ئەو چی دەڵێت و ئێمەش دەمانەوێت پەیام و بۆچونەکانی بزانین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆچارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا پێویستە ئۆجەلان وەکو لایەنێکی سەرەکی ئەژمار بکرێت، چارەسەری پرسی کورد-ـیش لە پەرلەمانی تورکیایە.

 

هاوکات، هەڤاڵ دلبەر پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی تورکیا بە کەی ئێن ئێن-ـی راگەیاند، ئەوان پێشوازی لە پێشنیاری هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەن بۆ پێشکەشکردنی وتارێکی لە پەرلەمانی تورکیا.

173 جار خوێندراوەتەوە