کارمەندانی شارەوانی کەرکوک گردبونەوە؛ "هەڕەشەمان لێکراوە ئەگەر نەچینەوە سەر کارەکانمان سزا دەدرێین"

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 23/10/2024
کوردستان
+
-

بەشێک لە کارمەندانی شارەوانی کەرکوک گردبونەوە و دەڵێن: سەرباری ئەوەی زۆرینەی ئەرکەکانیان لەسەرشانە، بەڵام لەگەڵ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان جیاوازی دەکرێن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە کارمەندانی شارەوانی کەرکوک گردبونەوە و رایانگەیاند، بێبەشدەکرێن لە مافە سەرەتاییەکانیان و لەگەڵ ئەندازیارانی هەمان بەڕێوەبەرایەتی جیاوازیان دەکرێت.

 

ئەو کارمەندانە بە کەی ئێن ئێن-ـیان وت: شەو و رۆژیان خستوەتەسەر یەک و بە رۆژە پشوەکانیش دەوام دەکەن و رۆڵیان هەیە لە پاکراگرتنی ژینگەی شارەکەیان، بەڵام بێبەشکراون لە مافە سەرەتاییەکانیان.

 

دەشڵێن: تا ئێستا بە سێ قۆناغ زەوی بەسەر کارمەندانی شارەوانی دابەشکراوە، بەڵام ئەوان لێی بێبەشکراون، ئەوە جگە لەوەی پارەی پەرەپێدانی پارێزگاکانیان بۆ خەرج ناکرێت.

 

بە وتەی ئەو کارمەندانە، ژمارەیەکی زۆریان ماوەی 14 ساڵە بە گرێبەست دانراون، نە پێدانی زەوی، نە پلە بەرزکردنەوە نایانگرێتەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، هیچ کەسێک وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە و لەلایەن ئەندازیارەکانەوە هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکرێت ئەگەر نەچنەوە سەر کارەکانیان بە نەهاتو ئەژمار دەکرێن و سزا دەدرێن.

 

کەرکوک/ دلۆڤان مەجید

66 جار خوێندراوەتەوە