کەی ئێن ئێن هۆکاری دابەشنەکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
05:07 - 22/10/2024
کوردستان
+
-

بەشێک لە مامۆستایانی گرێبەست، بێبەش بون لە وەرگرتنی یەکەم موچەیان لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی، هۆکارەکەی بۆ تەواونەکردنی مامەڵەکانیان لە لایەن پەروەردەکانیانەوە دەگەڕێنێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بڕیار بو ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی هەمیشەیی و فەرمانبەرانى وەزارەتى پەروەردە، یەکەم موچەی خۆیان وەربگرن، بەڵام بەشێکی هەرەزۆریان موچەکانیان وەرنەگرتوە.

 

دیاری قەزاز، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە سلێمانی، بە کەی ئێن ئێنى ڕاگەیاند: بەهۆی تەواو نەکردنی مامەڵەکانی بەگرێبەستبونیان لە بەڕێوەبەرێتییەکانى پەروەردە، دابەشکردنى موچەکانیان دوا کەوتوە.

 

نوێنەرەکەى مامۆستایانى گرێبەست، باسی لەوە کرد، بەهۆی ئەوەی مامەڵەکان تەواو نەکراون و نەنێردراون بۆ گەنجینەکان، وەزارەتی دارایی هیچ زانیارییەکى بەردەست نەبوە بۆ ئەوەی موچەکانیان دابەش بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەرچی تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکراوە، بەڵام ئەگەر هەیە لە دو ڕۆژى داهاتودا موچەکانیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خەرج بکرێت.

110 جار خوێندراوەتەوە