بەتۆمەتی فرۆشتن و
خواردنەوەی ماددە کحولییەکان، ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر چوار کەسدا جێبەجێکرد.
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕی میزان
ئۆنلاین-ـی ئێران بڵاویکردەوە، لە زیندانی ناوەندی شاری کەرەج لە رۆژئاوای تاران، سزای
لە سێدارەدان بەسەر چوار کەسدا جێبەجێکراوە بە تۆمەتی فرۆشتن و بەکارهێنانی ماددە
کحولییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ئەو چوار تۆمەتبارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023 بە فرۆشتنی ماددە کحولییەکان کە بوە
هۆی گیانلەدەستدانی 17 کەس و ژەهراویبونی 190 کەسی دیکە، دەستگیرکراون.
بەپێی راپۆرتی
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئێران لەدوای چین دووەم
وڵاتی جیهانە لەروی زۆری ژمارەی لە سێدارەدان لە وڵاتەکە.
لەدوای ساڵی 1979 ئێران
بەرهەمهێنان و خواردنەوەی ماددە کحولییەکانی قەدەغەکردوە، لەوکاتەوە ماددە کحولییەکان
بە قاچاخ و لەبازاڕی رەشدا نزیک بوەتەوە.
49 جار خوێندراوەتەوە