رۆژنامەی سەباحى نیمچە فەرمی عێراق بۆ
یەکەمجار زمانى کوردى بۆ نوسینى مانشێتى سەرەکى بەکارهێنا، کە مانشێتێکە
تایبەت بو بەهەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەی ''سەباح''ى نیمچە فەرمی عێراق مانشێتی سەرەکی ژمارەى
ئەمڕۆی بە زمانى کوردى نوسیوە کە تایبەبە بە بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى
پەرلەمانى کوردستان.
رۆژنامەکە بە زمانى کوردى نوسیویەتى ''زەماوەندی هەڵبژاردن لە کوردستان''
ئەمەش یەکەمجارە کە ڕۆژنامەکە مانشێتی سەرەکى بە زمانی کوردی بنوسێت.
ڕۆژنامەی سەباح لەلایەن تۆڕى راگەیاندنى عێراقەوە دەردەکرێت
و یەکەم ژمارەى لە 17ى ئایارى ساڵى 2013 بڵاوکراوەتەوە.
149 جار خوێندراوەتەوە