نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:16 - 23/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمار کردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ چوارشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (75) دۆلار و (92) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 97 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (61) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دۆلارێک و 26 سەنت بەرزبوەتەوە.

37 جار خوێندراوەتەوە