توێژینەوەیەکی ئەمریکی
بڵاویکردەوە کە تەواوکەری ئۆمیگا ٣ دەتوانێت مەترسی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی بۆماوەیی
کەم بکاتەوە.
تەندروستی:KNNC
توێژەرانی زانکۆی جۆرجیا
ڕوونیان کردەوە، ئەم تەواوکەرە خۆراکیانە دەتوانن کاریگەری ئەو جینانە کەمبکەنەوە
کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیراید.
کۆلیسترۆڵی بۆماوەیی، یان
کۆلیسترۆڵی پەیوەندی بۆماوەیی، بریتییە لە بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا
کە لە ئەنجامی هۆکارە بۆماوەییەکانەوەیە.
تەواوکەری ئۆمیگا 3 بریتیە
لە تەواوکەری خۆراکی کە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ لەخۆدەگرێت، کە بۆ تەندروستی گشتی پێویستە
و بەڕێژەیەکی زۆر لە ماسییە چەورەکانی وەک سەلەموندا هەیە.
ترشەکانی ئۆمیگا 3 ڕۆڵێکی
گرنگ دەگێڕن لە پاڵپشتیکردنی تەندروستی دڵ و مێشک و کەمکردنەوەی هەوکردن و بەرزکردنەوەی
تەندروستی دەرونی، بەڵام بە زۆری باشترە پێش دەستپێکردنی خواردنی هەر تەواوکەرێکی
خۆراکی نوێ ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
هەروەها، توێژەران بۆیان
دەرکەوتوە کە تەواوکەری ئۆمیگا 3 بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی باش لە
خوێندا.
بۆ رێگریکردن
لە بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا، واباشە ڕێجیمێکی هاوسەنگ پەیڕە و
بکرێت کە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، دورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە چەوری تێر
و هایدرۆجین، هەروەها زیادکردنی خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ترشی “ئۆمیگا ٣”یان تێدایە،
وەک ماسی .
163 جار خوێندراوەتەوە