شارەزایان بە ماڵپەڕی “تەندروستی”یان وتوە، بەستنی
خۆراک بە دەگمەن بەهای خۆراکی دەگۆڕێت و ئەگەرکاریگەریشی هەبێت گۆڕانکارییەکان زۆر کەمن بەڵکو پرۆسەی بەستن دەتوانێت
یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی هەندێک ماددەی خۆراکی باشتر، وەک ئەوانەی لە میوەکاندا
هەن.
هەواڵ:KNNC
شارەزایان پێشنیاری پەیڕەوکردنی ڕێگاکانی بەستنی
گونجاو دەکەن، وەک دانانی خۆراکە بەستوەکان ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەناو
سەلاجەدا، هەروەها توانەوەی خۆراکەکە بە باشی لەناو سەلاجەدا.
پسپۆڕێکی بواری خۆراک دەڵێت: "ئەوە پەیوەستە
بە خواردنەکەوە، هەندێک لە خۆراکەکان بەهاکەیان دەپارێزن کاتێک بەر گەرمایەکی زۆر
و بەستن دەکەون، لەکاتێکدا ڕەنگە هەندێکی تر لە دۆخی خاودا باشتر بن".
ئەو ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی ساڵی 2017 کرد لەسەر
پێکهاتەی خۆراکی سەوزە و میوەی تازە و بەستوو و بەم دواییە هەڵگیراوەکان، کە تێیدا
خۆراکە هەڵگیراوەکان بەو جۆرە پێناسە کران کە بۆ چەند ڕۆژێک لەناو سەلاجەدا دەهێڵرێنەوە.
ئەنجامەکان هیچ جیاوازییەکی بەرچاویان لە ڕێژەی
ڤیتامینەکاندا نیشان نەدا و نووسەرانی توێژینەوەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەنجامەکانیان
ئەو باوەڕە پووچەڵ دەکەنەوە کە خۆراکی تازە بەهای خۆراکی زۆر زیاتری هەیە لە چاو بەستو.
104 جار خوێندراوەتەوە