پزیشکێکى پسپۆڕى
نەخۆشییە هەناوییەکان ئاشکرایدەکات کە نەخۆشى گەنم تەنها لە منداڵاندا نییە و هەمو
تەمەنێک ئەگەرى توشبونى هەیە، باسیش لە شێوەى خۆپارێزی ئەو کەسانە دەکات کە توشی بون.
تەندروستى:KNNC
د. زانیار ئاغال،
پسپۆڕى نەخۆشییەکانى گشتى هەناو لەبارەى نەخۆشى گەنمەوە نوسیویەتى:" کاتێک
ناوى نەخۆشى گەنم دەبیستین خەیاڵمان بۆ نەخۆشییەک دەچێت کە لە منداڵاندا هەبێت،
بەڵام لە راستیدا ئەم نەخۆشییە هەمو تەمەنێک ئەگەرى هەیە توشى ببێت.
لەبارەى هۆکارى
دروستبونى نەخۆشییەکەوە ئەم پزیشکە دەڵێت:" ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی تێکچونی
سیستمی بەرگری لەشەوە دروست دەبێت کە ماددەی گەنم و هاوشێوەکانی لە جۆ، جاجم و شۆفان
بە مەترسیی دەبینێت و وا دەکات ریخۆڵەی نەخۆش هەڵمژینی تێکبچێت.
ئەو پزیشکە نیشانەکانى ئەم نەخۆشییەى
بەمشێوەیە دیاریکردوە:
-لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی
ئاشکرای نەبێت و بەهۆی نەخۆشییەکی دیکەوە بدۆزرێتەوە، وەک شەکرەی جۆری یەک
-سکچونی بەردەوام،
لاوازبونی جەستە و کەمخوێنی
چارەسەرەکان:
-کەسى توشبو بە هیچ جۆرێک نابێت هیچ جۆرێکی گەنم، جۆ و جاجم بخوات، شۆفان دەبێت
بە بڕێکى کەم بێت، بەڵام برنج رێگەپێدراوە.
-چاودێریکردنی کەسى
توشبو لە لایەن پزیشکەوە بە پێی خشتەیەک، تەنانەت گەر نیشانەشی نەبو، چونکە نەخۆشییەکە
زۆرکات بە تەنها نییە و ماکی دیکەی لەگەڵە.
319 جار خوێندراوەتەوە