کاریگەرییەکانی جدین؛ ئاگاداری بەکارهێنانی هێدفۆن بە

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 28/10/2024
تەندروستی
+
-

هەرچەندە لەم سەردەمەدا بوەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی زۆربەی خەڵک، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی بۆچوونێکی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە هێدفۆن و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی گوێ.

 

تەندروستی:KNNC

 

ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە) بابەتێکی تەندروستی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، پسپۆڕانی تەندروستی جەختدەکەنەوە بەکارهێنانی نادروستی هێدفۆن دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی و لە هەندێک حاڵەتیشدا رەنگە ببێتەهۆی لەدەستدانی بیستن.

 

دەشڵێت: بەردەوام گوێگرتن لە دەنگی بەرز لە ڕێگەی هێدفۆنەوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تێکچونی خانە هەستیارەکانی ناو گوێ، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بیستن وردە وردە.

 

 

هەروەها لە ئەنجامی بەرکەوتن بە دەنگە دەنگە بەرزەکان، ڕەنگە هەست بە هەستکردن بە دەنگی بەردەوام بکەیت، هەروەها هێدفۆنەکان دەبنە هۆی ئەوەی کە مۆم و شێی جەستەت بمێنێتەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن زیاد دەکات.

 


دەتوانیت بەم شێوەیە گوێچکەت لە زیانەکانی هێدفۆن بپارێزیت:

 

 

-دەنگەکە کەم بکەرەوە؛ بەجۆرێک لە 60% زیاتر نەبێت، ئەوەش رێگەت پێدەدات گوێت لە دەنگەکانی دەوروبەر بێت.

 

 

-دوربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی بۆماوەیەکی زۆر؛ دوای بەکارهێنانی هێدفۆن، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر پشویەکی ڕێکوپێک وەربگرە، بەو شێوەیە فشار لەسەر گوێ کەمدەکاتەوە.

 

 

-هێدفۆنی کوالێتی بەرز بەکاربهێنە؛ هێدفۆنی باش دابڕانی دەنگ دابین دەکات، ئەمەش پێویستی بە بەرزکردنەوەی دەنگی کەم دەکاتەوە.

 

 

-لەکاتی خەوتندا هێدفۆن بەکارمەهێنە؛ سەلمێنراوە کە بەکارهێنانی هێدفۆن لەکاتی خەوتندا ئەگەری توشبون بە هەوکردنی گوێچکە زیاد دەکات.

 

 

ڕێنمایی تایبەت بۆ منداڵان؛ بۆ پاراستنی توانای بیستنی منداڵان، باشتر وایە ماوەی بەکارهێنانی هێدفۆن بۆ ماوەیەکی کورت سنووردار بکرێت و چاودێری ئاستی دەنگی بکەن.

 

 

جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی توانای بیستن و تەندروستی گوێچکەکانت لە درێژخایەندا.

121 جار خوێندراوەتەوە