عێراق؛ لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن لەماڵەوە داوای گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 28/10/2024
عێراق
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق دەڵێت: بۆ لەمەودوا هەر کەسێک بیەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت دەتوانێت لە ڕێگەی ئەلیکترۆنیەوە داوا بکات لە ماڵەوە بۆی دەگۆڕن.

 

هەواڵ:KNNC

 

حەیدەر واعیلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند, گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان کردوە بە ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی هەر هاوڵاتیەک کاتی ئەوەی نەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکان بکات،لە ماڵەکەی خۆیدا ڕێکارەکانی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئەنجام بدات.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، خزمەتگوزاریەکە بەشێوەیەکە لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیەوە زانیاریەکان تۆماردەکرێن و داواکاریەکە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەکرێت دواتر لە ڕێگەی ستافێکەوە پشکنین بۆ غەرامە و سەرپێچیەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەکرێت و هاوڵاتیەکە لە ڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنیەوە دەتوانێت ڕسوماتەکان بدات کە 155 هەزار دینارە.

 

 

دواتر هاوڵاتیەکە داواکاری پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ستافێک لە بەڕێوەبەرایەتیەوە بچن لە ماڵەکەیدا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ بگۆڕن

729 جار خوێندراوەتەوە