وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت: قەدەغەی هاتوچۆ بۆ
سەرژمێری لە كاتژمێر (12ـی شەوی 19ـی مانگ)ـەوە دەستپێدەكات، بەڵام حاڵەتە مرۆییەكان و ئاڵوگۆڕی
بازرگانی و گەشتە ئاسمانییەكان ناگرێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا میقدار موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی
ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد؛ قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرژمێری لە كاتژمێر (12ـی شەوی 19ـی
مانگە)ـوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی دو رۆژ بەردەوام دەبێت.
رونیكردەوە؛ لە ماوەی (20، 21 و 22ـی 11ـی 2024) قەدەغەی
هاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە و هاتوچۆی
ئۆتۆمبێل لەنێوان پارێزگا و قەزاو ناحیەكاندا قەدەغە دەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هاتوچۆ بۆ
حاڵەتە مرۆییەكان رێگە پێدراوە لەگەڵ ئاڵوگۆڕە بازرگانی و گەشتە ئاسمانییەكان، كە
قەدەغەكە ئەوان ناگرێتەوە.
566 جار خوێندراوەتەوە