بەڕێوەبەری
بەرگری شارستانی كۆیە رایدەگەیەنێت: كچێكی (16) ساڵان لەناو ئاوی زێی بچوكدا لە
قەزای تەقتەق خنكاوە كە هۆكاری خنكانەكەی دیار نییە.
هەواڵ:
(KNNC)
گۆران
ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە (KNN)ـی راگەیاند:
كچێكی (16) ساڵان بەناوی (لاڤە سەدرەدین) لەناو ئاوی زێی بچوكدا لە قەزای تەقتەق خنكاوە
و تائێستاش تەرمەكی نەدۆزراوەتەوە.
ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردوە، ماڵی لاڤە لە نزیك روباری زێی بچوكە، بۆیە تا ئێستا هۆكاری خنكانەی دیار
نییە كە ئایا كەوتەوەتە ناو ئاوەكەوە یان مەلەی كردوە.
كۆیە - دەریا ئەحمەد
269 جار خوێندراوەتەوە