ناوی كارمەندانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە هەرێم راگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 13/11/2024
کوردستان
+
-

ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

دەستەی ئاماری هەرێم بڵاویكردەوە: لە بەرواری (2024/11/6) نزیکەی (61) هەزار دەرچوی زانکۆ وپەیمانگا  بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەهەرێمی کوردستان فۆرمی بون بە بژمێریان تۆمار کردبو، لەم ژمارەیە زیاتر لە (19) هەزار دەرچو ناوەکانیان گەراوەتەوە.

 

 

رونیكردوەتوە، دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەباڵغی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.

 

 

ئەوەیخستوەتەڕو، رێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بریتی لە (Random Selection) رێگای ئەلگۆریثمی (LCG) بەکارهێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان، ئەو ناوانەی کەدەرچون لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن؛

 

 

لەپارێزگای هەولێر حەوت هەزار و (487) کارمەند و لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەزار و (180) کارمەند، لە پارێزگای سلێمانی چوار هەزار و (635) کارمەند، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین هەزار و (304)، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (869) و لە پارێزگای دهۆک دو هەزار و (906)، هەورەها لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (607)  کارمەندە کەناویان دەرچوە.

 

 

دەستەی ئاماری هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو کارمەندانەی کەناوەکانیان دەرچوە پێویستە دەستبەجێ  پەیوەندنی بەشوێنەکانیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی دیاری کراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبون لەکاتی دیاریکراودا شوێنەکانیان بەدەرچویەكی دیكەپر دەکرێتەوە.

 

لەڕێگەی ئەم لینكەوە ناوەكەت بدۆزەرەوە

1723 جار خوێندراوەتەوە