سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی

KNN : Kurdish News Network
05:32 - 13/11/2024
کوردستان
+
-

دوای كۆتایی هاتن بەكۆبونەوەكانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و بزوتنەوەی گۆڕان، محەمەد شیاع سودانی گەیشتە شاری سلێمانی و بڕیار وایە لەگەڵ هێزەكانی دیكەدا كۆبێتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

پەیامنێری (كە ئێن ئێن) رایگەیاند: لەلایەن سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی دیكە لەبەرپرسانی حزبی و حكومییەوە پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی دەكرێت.

 

بڕیار وایە كە ئەمشەو تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەی نێوان سودانی و هێز و لایەنە سیاسییەكان، لە موچە و دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێمە لەگەڵ چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد پێكهاتون.

 

لەماوەی خولی سەرۆكایەتییەكەیدا ئەوە دوەمجاریەتی محەمەد شیاع سودانی سەردانی شاری سلێمانی دەكات.

100 جار خوێندراوەتەوە