حزبوڵای لوبنانی ئاشكرایكرد؛ هەریەكە لە وەزارەتی بەرگری
و ئەرکانی گشتی هێزەكانی ئیسرائیلمان لە تەلئەبیب بەئامانج گرتوە و زیانێكی گەورەیان
پێگەیاندون.
هەواڵ: (KNNC)
لە راگەیەندراوێكدا، حزبوڵای لوبنان بڵاویكردەوە؛ بۆ
پشتیوانیكردن له فهڵهستینییەكان له كه‌رتی غه‌ززه و به‌رگریكردن له لوبنان و
گه‌له‌كه‌ی، ئەمڕۆ چوار شەممە، له چوارچێوه‌ی زنجیره ئۆپهراسیۆنهكانیاندا بەڕێگەی
فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر تەلئەبیب ئه‌نجامدا.
رونیكردوەتەوە، له هێرشه‌كه‌دا هەریەك لە باره‌گای وه‌زاره‌تی
جه‌نگ، ئه‌ركانی گشتی هێزەكانی ئیسرائیل، ژوری به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگ و ده‌سته‌ی
چاودێری كۆنترۆڵكردنی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی له شاری ته‌لئه‌بیب به ئامانج گیران
و زیانێكی زۆریان پێگەیاندون.
سەبارەت بە هێرشەكەی حزبوڵای لوبنانی بۆسەر دامەزراوە
سەربازییەكانیان تا ئێستا ئیسرائیل هیچ رونكردنەوەیەكی بڵاو نەكردوەتەوە، هاوكات
حزبوڵای لوبنانیش زیانەكانی بۆ سەر تەلئەبیب ئاشكرا نەكردوە.
854 جار خوێندراوەتەوە