سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا، سیناتۆری پارتی کۆماریی لە ویلایەتی فلۆریدا، مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرد.
هەواڵ:KNNC
تیمی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە حکومەتی نوێی ئەمەریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، دەستنیشان کراوە.
پێشتر میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردبوەوە کە دۆناڵد ترەمپ بە نیازە مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، دەستنیشان بکات.
مارکۆ روبیۆ بەوە ناسراوە کە ھەڵویستی توندی بەرامبەر بە ئێران و چین ھەیە و پاڵپشتی بەھێز لە ئیسرائیل دەکات.
ھەروەھا مارکۆ روبیۆ بە کەسێکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ ناسراوە، جگە لەوەش پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بەرپرسی ستافی نوێی کۆشی سپی، سوزی وایڵز-دا ھەیە.
چاوەڕاون دەکرێت، ئەگەر مارکۆ روبیۆ لە پۆستی وەزیری دەرەوەی دەستبەکاربێت، ئەوا گرژی زیاتر دەکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن، تاران و پەکین.
مارکۆ روبیۆ بۆ بە دەستبەکاربونی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پێویستی بە رەزامەندی ئەنجومەنی پیران، ھەیە.
190 جار خوێندراوەتەوە