دوای كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریکا، سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە رایگەیاند: ئامادەن بەشێوەیەكی ئاشتیانە دەسەڵات رادەستی ترەمپ
بكەن.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاکانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەکەی
ترەمپ لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆس لە ویلایەتی میریلاند نیشتوەتەوە و دوای جێهێشتنی،
جارێكی دیكە سەردانی كۆشكی سپی كردەوە.
لە كۆبونەوەكەی نێوانیاندا كە لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ بەڕێوەچو،
جۆ یایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جەختی كردەوە كە ئامادەن بەشێوەیەكی
ئاشتیانە دەسەڵات رادەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بكەن.
لە (2024/11/5) هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا بەڕێوەچو،
كە نزیکەى (240) ملیۆن ئەمەریکى مافى دەنگدانیان هەبو تیایدا دۆناڵد ترەمپ كاندیدی
كۆمارییەكان توانی شكست بە كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتییەكان بهێنێت و جارێكی
ەیدكە متمانەی زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمەریكا بەدەستبهێنێتەوە.
98 جار خوێندراوەتەوە