ئیلۆن مەسک، ملیاردێرى جیهانیی و پاڵپشتە
سەرسەختەکەى دۆناڵد ترەمپ لەناو کابینەى نوێی حکومەتەکەى دۆناڵد ترەمپ پۆستى بەڕێوەبردنى
وەزارەتى کارامەیی حکومەتى پێدەدرێت، پێشکەشکارێکى فۆکس نیوزیش کاندیدە بۆ
وەرگرتنى پۆستى وەزیرى بەرگرى.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەڵێنیدا
بەوەی هەر یەک لە ئیلۆن مەسک و ڤیڤیک راماسوامی، سەرمایەدار، بەرپرس دەبن لە بەڕێوەبردنی
یەکێک لە وەزارەتەکانی بە ناوی ''کارامەیی حکومەت'' کە وەزارەتێکی تازەی و کاردەکات
بۆ کەمکردنەوە بەهەدەردان.
ترەمپ لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیال) باسی
لەوەکرد ئەو دو کەسی هەڵیبژاردون بۆ بەرێوەبردنی وەزارەتەکە کار دەکەن بۆ کەم کردنەوەی
خەرجیەکان و دوبارە هێڵکاری وەزارەتە فیدڕاڵییەکان بنیاد دەنێنەوە، جەختیشی کردەوە
لەوەی وەزارەتەکە یەکێک دەبێت لە هەرە گرنگەکانی حکومەتەکەی و وەک پڕۆژەی بۆمبی ئەتۆمی
ئەمریکا وەسفی کرد.
لە کاتی کامپینی هەڵبژادنەکانی دۆناڵد ترەمپ، ئیلۆن
ماسک بە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی کرد.
هاوکات جگە لە ئیلۆن
مەسک، دۆناڵد ترەمپ بێت هێگستی، ئەفسەری پێشوی پاسەوانی نیشتمانی ئەمەریکا
و پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوز کاندید دەکات بۆ پۆستی وەزیری بەرگری.
204 جار خوێندراوەتەوە