سوپای ئیسرائیل: بارەگای سەرەكی جیهادیمان بەئامانج گرتوە

KNN : Kurdish News Network
04:11 - 14/11/2024
جیهان
+
-

سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەكی بزوتنەوەی جیهادییان لە دیمەشق بەئامانج گرتوە و میدیای سوریاش دەڵێت: هێرشەكە كراوەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە: دەنگی دو تەقینەوەی بەهێز دیمەشقی پایتەخت هەژاندوە كە یەكەمیان لە گەڕەکی مێززە و دوەمیان لە ناوچەی قودس، بوە.

 

میدیاكانی ئیسرائیلیش ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە كە سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی جیهادییان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بە ئامانج گرتوە.

 

لای خۆشیەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە هێرشەكەیئیسرائیلدا بۆسەر گەڕەکی مێززەی دیمەشق، چوار گیان لەدەستدان تۆماركراوە.

 

گەڕەکی مێززەی پایتەخت، بارەگای هێزە ئەمنییەکان و نوسینگەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لەخۆدەگرێت، کە سوپای ئیسرائیل چەندین جارە هێرش دەكاتە سەری.

 

میدیاكانی سوریا راشیانگەیاندوە: سوپای ئیسرائیل هێرشی كردوەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون لە ناوچەی  قودسیە لە رۆژئاوای دیمەشق.

 

گەڕەکی مێززەی پایتەخت، بارەگای هێزە ئەمنییەکان و نوسینگەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لەخۆدەگرێت، کە سوپای ئیسرائیل چەندین جارە هێرش دەكاتە سەری.

114 جار خوێندراوەتەوە