لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆمی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندوە كە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی
ئەتۆمی نەداوە.
هەواڵ: (KNNC)
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران بە رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری
گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاندوە: بەپشتبەستن بە فەتوای رێبەری مەزنی
ئینقلابی كۆماری ئیسلامی، تاران هەوڵی دروستکردن و بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەداوە
و هیچ كارێكی لەو شێوەش ئەنجام نادات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو تەکنەلۆجیا ئەتۆمییەی تاران بەدوایدا
دەگەڕێت، لەگەڵ چوارچێوە یاسایی و مۆڵەتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا یەکدەگرێتەوە،
ئێستاش جیهان گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی کە ئێران ئاشتی و ئاسایشی دەوێت.
لەدیدارەكەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆمی مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تاران چالاکی
ئەتۆمی ئاشتیانە دەوێت و هەڵوێست و پرەنسیپی بەرامبەر بە قەدەغەکردن و دروستکردنی چەکی
ئەتۆمی جێگیرە.
95 جار خوێندراوەتەوە