كەشناسی عێراق: لە سبەینێوە بۆ چەند رۆژێك کەشوهەوا جێگیر دەبێت

KNN : Kurdish News Network
05:56 - 12/11/2024
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەگەری باران بارینی ئەمشەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە و لە سبەینێ چوارشەممەوە کەشوهەوا بۆ چەند رۆژێک جێگیر دەبێت.


هەواڵ: (KNNC)


دەستەی کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت: بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا و ئەو بارستەی هەوایەی لە ئاسمانی وڵاتدا هەیە ئەگەری باران بارینی ئەمشەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و چەند شارێكی دیكەی ناوەڕاستی عێراق هەیە.


ئەوەیخستوەتەڕو، ئەگەری بارانبارین لە رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت و کەشوهەوا بۆ چەند رۆژێک جێگیر دەبێت.


هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردوە؛ سبەنیێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبیت، خێراى "با" مامناوەند و لەنێوان (10 بۆ 20) كم / كاتژمێرە، هەروەها ئاراستەكەشی لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بۆ باکوری خۆرئاوا دەگۆڕێت .


کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی پێشبینییەكانیش پلەکانی گەرما لە پلە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە كەبەم جۆرەی خوارەوەیە؛


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک :27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى

710 جار خوێندراوەتەوە