موەلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ کوژێنرانەوە

KNN : Kurdish News Network
06:01 - 12/11/2024
کوردستان
+
-

ئێورەی ئەمڕۆ موەلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ کوژێنرانەوە و هاوڵاتییان بێکارەبا بون.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی قەزای چەمچەماڵ مانیان گرتوە و موەلیدەکانیان کارپێنەکردوە و هاوڵاتییان بێکارەبان.

 

وتیشی: خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ داوای پارەی زیاتر دەکەن.


بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ پێیان راگەیەنراوە کە هەمو رۆژێک لە کاتژمێر (5:00)ـی ئێوارە تا کاتژمێر (1:00)ـی بەرەبەیان کار بە موەلیدەکان بکەن، بەڵام خاوەن موەلیدەکان رەتیدەکەنەوە پابەندی بڕیارەکە بن و دەڵێن: بەو شێوەیە گرفت بۆ موەلیدەکانیان دروست دەبێت و لەهەمانکاتیشدا نرخی گاز گرانە.

 

 

هاوکات، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە؛ دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ خاوەنی مۆلیدەکانی چەمچەماڵ کارەبای مۆلیدەیان لە دانیشتوانی قەزاکە کوژاندوەتەوە، لەسەر سكاڵای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بەبڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرجەم خاوەنی مۆلیدەکان دەرچو.






هێمن ئەحمەد/ چەمچەماڵ

419 جار خوێندراوەتەوە