لەناو ماڵی هاوڵاتییەک لە شاری سلێمانی،
بوتڵی غاز تەقییەوە كە بەهۆیەوە زیانی مادیی بەر ماڵەکە كەوتوە، بەڵام هیچ زیانێکی
گیانی نەبوە.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: ئێوارەی
ئەمڕۆ سێ شەممە، لە گەڕەکی زێرینکۆکی پارێزگای سلێمانی، بوتڵێکی غاز لەناو ماڵێکدا
تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری مادیی بە ماڵەكە و دراوسێكانیشی گەیاندوە، كە ئەمە یەکەم
جار نییە لەو ماڵەدا بوتڵی غاز دەتەقێتەوە، بەڵکو روداوەكە چەند بارە بورەتەوە.
پەیامێنری (كەی ئێن ئێن) ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، روداوكە هیچ زیانێكی گیان لێنەكەوتوەتەوە، هەروەها لەناو ئەو ماڵەدا بوتڵی
غاز بۆ پڕکردنەوەی میزەڵان و باڵۆن بەکاردەهێندرێن.
سلێمانی – بەهار عەبدولكەریم
113 جار خوێندراوەتەوە