سەرۆک وەزیرانى عێراق بەت سەردانێک گەیشتە هەرێمى کوردستان و بڕیارە، نەوت و موچە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و
پرسی سەرژمێرى گشتى تەوەری سەرەکى گفتوگۆکان بێت.
هەواڵ:KNNC
ئیخلاس دلێمی، ئەندامى پەرلەمانی عێراق، لە
لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە
سەردانێک دەگاتە هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چارەسەری کێشە
و ئاڵنگارییەکانی نێوان هەردو حکومەت و نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراقیش رایگەیاند؛ محەمەد شیاع سودانی، بە سەردانێک کە شارەکانی هەولێر و سلێمانی لەخۆدەگرێت گەیشتە هەرێمی کوردستان.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە: پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم
و پرسی سەرژمێرى و تێبینییەکانى حکومەتى هەرێم لەبارەى ئەو پرسەوە تەوەرێکی
تری گفتوگۆکان دەبن.
ئاماژەی بەوەش کردوە: دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر، محەمەد
شیاع سودانی سەردانی پارێزگای سلێمانیش دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، پرسی موچە و نەوت و پێکهێنانى
حکومەتى نوێ، سێ تەوەری سەرەکى دیداری نێوان سودانى و بەرپرسانى باڵاى
هەرێم دەبێت.
سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران، ئیخڵاس دلێمی رایگەیاند:
دواکەوتنی موچەى فەرمانبەران، پەیوەندیی بە گواستنەوەی پارە هەیە لە پشکی هەرێم
لە بودجەی وەبەرهێنانەوە بۆ موچە و جەختیشی کردەوە، هەفتەی داهاتو سەرۆک
وەزیرانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.
149 جار خوێندراوەتەوە